وەزیری ئەوقاف: دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە
پەیامی کورد ... وەزیری ئەوقاف: دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
ئەمڕۆ شەممە 30-04-2022 پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێویست، بەهۆی بوونی هەور مانگ نەبینراوە کە ئەوەش پاساوێکی شەرعییە و سبەی دەبێتە تەواوکەری مانگی رەمەزان.
پێشتر لیژنەی بینینی مانگ لە گڵە زەردە رایگەیاند، هەور و تەڵخییەکی زۆر لە ناوچەکە هەیە، بۆیە تاوەکوو ئێستا نەیانتوانیوە مانگ ببینن.
هەر ئەمڕۆ شەممە 30ـی نیسانی 2022، وەقفی سوننەی عێراق دوای گەڕان بۆ مانگ رایگەیاند، سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی دووشەممە 2ـی ئایاری 2022، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە