وەزیری بەرگری ئاڵمانیا : ئەگەری هەناردەکردنی چەک بۆ ئۆکراین شتێکی دوورە
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئاڵمانیا : ئەگەری هەناردەکردنی چەک بۆ ئۆکراین شتێکی دوورە
وەزیری بەرگری ئاڵمانیا ئەمڕۆ لە ووتارێکدا ڕایگەیاند کە ئەگەری هەناردەکردنی چەک لە لایەن ئەم ووڵاتەوە بۆ ئۆکراین شتێکی دوورە و ناکرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک کریستین لامبریخت وەزیری بەرگری ئاڵمنای ڕایگەیاند کە ئەگەری ئەوەی کە ووڵاتەکەی دەربارەی بابەتی گرفت و کێشەکانی ڕووسیا و ئۆکراین چەک بخاتە بەر دەستی کییف ئەوە شتێکی دوورە .
ئەو بە ئاماژەدان بەم بابەتە ووتی : ئێمە بۆ ئەو ناوچانەی کە دەرگیری کێشە و گرفتن چەک هەناردە ناکەین چوونکە تووندبوونی کێشە و گرفتەکان لە ناوچەکە زیاتر دەکات . بەرپرسیاری ئێمە لە ئێستادا کەمکردنەوەی گێرەوکێشەکانە و ئێمە بە دوای چارەسەرکردنی ئەم گێرەوکێشانەین لە ڕێگا شتگەلی ئاشتیانەوە .
میدیاکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی خەریکی درووستکردنی کەش و هەوا و درووستکردنی هەرچی زیاتربوونی هێرشە دەروونییەکانە لە ڕاستای باوەڕپێهێنان بەەوان لە سەر هێرشێک لە داهاتوویەکی نزیک لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینن کە مۆسکۆ لەم هەنگاوانە وەکوو شەڕی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاواییەکان یادی کردووەتەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە