وەزیری بەرگری ئا‌ڵمانیا پەیامێکی هۆشداری بۆ کورد و هێزی پێشمەرگە بڵاو دەکاتەوە
وەزیری بەرگری ئا‌ڵمانیا، بەسەردانێکی فەرمی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گەیشتە بەغدا و لەلایەن وەزیری بەرگری عێراق، پێشوازی لێ کرا.
بەپێی راگەێندراوێکی وەزارەتی بەرگری عێراق، جومعە عناد سەعدوون پێشوازی کردووە لە کریستین لامبریچت و به‌يه‌كه‌وه کۆبوونەتەوە.
له راگه‌يێندراوه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه كه لە میانی کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و ئا‌ڵمانیا، گفتوگۆ دەکرێت.
هەروەها بڕیاروایه ئه‌مڕۆ وه‌زیرى به‌رگرى ئا‌ڵمانیا به‌سه‌ردانێك بگاته هه‌ولێرو دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پێشمه‌رگه، نامه‌یه‌كى ووڵاته‌كه‌شى ئاراسته‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته بكات له‌باره‌ى ڕێكخستنه‌وه‌و یه‌ك خستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمى كوردستان.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییەکان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٩ى جووڵاى ٢٠٢٢، كریستین لامبریچت وەزیری بەرگری ئا‌ڵمانیا به‌سه‌ردانێك ده‌گاته شارى هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسانى ئه‌و وه‌زاره‌ته كۆده‌بێته‌وه.
هەروەها زانراوە وه‌زیرى به‌رگرى ئا‌ڵمانیا له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمى كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ، جه‌خت له‌سه‌ر چاكسازیكردن له‌هێزه چه‌كداره‌كانى هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌و ئه‌و نامه‌یه‌شى له‌ڕابردوو ئاراسته‌ى هه‌رێمیان كردوه كه ده‌بێت هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كان هێزى حكوومه‌تى هه‌رێم بن نه‌ك كه‌سى و حزبى.
سه‌ردانى كریستین بۆ هه‌رێمى كوردستان‌و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌كاتێكدایه، چوار ووڵاتی ڕۆژئاوایی كه یه‌كێكیان ئا‌ڵمانیا بوو، پابەند بەئەرکی چاکسازیکردن لەھێزەکانی پێشمەرگەو بیناکردنەوەی ئەم ھێزەو ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ساڵى ڕابردوو نامەیەکیان ئاراستەی پارتی و یەکێتی کردوەو جه‌ختیانكردوەته‌وه، ئەگەر تاکۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ ھێزەکانی پێشمەرگە لەژێر دەستی کەسە سیاسییەکان دەرنەھێنن و یەک نەگرنەوەو نەبن بەھێزی سەرووی حیزبی، کۆمەکەکانیان بۆ ھێزەکە دەبڕن و واز لەیارمەتیدانیان دەھێنن.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە