وەزیری بەرگری ئیسرائیل : ئیسرائیل خەریکی نوێکردنەوەی ئەرتەشەکەیەتی بۆ هێرشکردن بۆ سەر ئێران

پەیامی کورد      ...    وەزیری بەرگری ئیسرائیل : ئیسرائیل خەریکی نوێکردنەوەی ئەرتەشەکەیەتی بۆ هێرشکردن بۆ سەر ئێران .

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند : هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل بە شێوەی بەردەوام بەرنامەکانی خۆیان بۆ هێرش کردن بۆ سەر سایتە ئەتۆمییەکانی ئێران نوی دەکاتەوە . باشتر وایە پێش ئەوەی کە ئیسرائیل ناچار بە هەنگاوی هێرشبەرانە و بەرگری لە خۆی بێت جیهان بەربەست بێت لە دەستڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی .

بە پێی ڕاپۆرتێک بێنی گانتس لەم ووتووێژەدا ڕایگەیاندووە ئێستا ئێران لەوانەیە بە کەڵک وەرگرتن لە شەڕگەلی نیابەتی لە سووریا و لۆبنان ئیسرائیل بکاتە ئامانج .

ئیسرائیل تاکوو ئێستا دوو جار لە ژێر ناوی دوکتۆرین بگین هێرشی کردووەتە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی ووڵاتانێک کە ئەوان بە دوژمنی خۆیان دەزانێت یەکێکیان بۆ سەر عێراق لە ساڵی ١٩٨١ و ئەوی دیکە بۆ سەر سووریا لە ساڵی ٢٠٠٧ و ڕایگەیاند کە بە یەک ووڵاتی دوژمن ئیزن نادات چەکی ئەتۆمی بە دەست بهێنێت .

بێنی گانتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، هەر لەم هەواڵەدا پیلانێکی نهێنی ووڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشکراکرد و رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل پیلانەکانی بۆ لێدان لەپێگە ئەتۆمییەکانی ئێران نوێدەکاتەوە و ئامادەیە بۆئەوەی بەشێوەیەکی سەربەخۆیانە و بەبێ هاوکاری هیچ ووڵاتێک ئەو هەنگاوە بنێت.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل راشیگەیاند، ئەگەر جیهان بتوانێت پێشکەوتنەکانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی راگرێت ئەوە باشە، ئەگەرنا ئیسرائیل بۆ خۆی بەتەنها هەڵوێست وەردەگرێت و بەرگری لەخۆی دەکات.
گانتس هەروەها ئاشکراشیکردوە، گرووپی حیزبۆڵڵای لوبنان کە سەربە ئێرانە، سەدان هەزار مووشەکی هەیە و وەک نەخشەیەکی نهێنی زۆربەی ئەو مووشەکانەی لەناوچە مەدەنییەکان بەدرێژایی سنوورەکانی ئیسرائیل جێگیر کردووە


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە