وەزیری بەرگری ئیسرائیل : ئیسرائیل دەستی بەسەر ملیۆنان دۆلاری ئێران و دراوی کریپتۆی حیزبۆڵڵا دا گرت

پەیامی کورد   ...  وەزیری بەرگری ئیسرائیل : ئیسرائیل دەستی بەسەر ملیۆنان دۆلاری ئێران و دراوی کریپتۆی حیزبۆڵڵا دا گرت

یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، دەست بەسەر ملیۆنان دراوی کریپتۆی سەر بە سوپای قودسی سوپای ئێران و حیزبۆڵڵای لوبنان دا گیراوە. گالانت باسی لەوە نەکردووە کە چۆن دەستیان کەوتووە، بەڵام گەورەترین پارەیە کە تا ئێستا بەدەستیان هێناوە. گالانت باسی لەوەش کرد کە ئەوان ئەم پارەیە بۆ پشتیوانی لە تیرۆر کەڵک وەردەگرن و ئیسرائیل درێژە بە خەباتی خۆی دەدات لە دژی ئێران و ئەو گرووپانەی دیکە کە پارەی تیرۆر دەدەن.

گالانت ئاماژەی بەوەشکرد، بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ئابووری، مووساد، هەواڵگری سەربازی، پۆلیس و دەسەڵاتدارانی دیکە پێکەوە کاریان کردووە بۆ ئۆپراسیۆنی پارە دۆزینەوەکە.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە