وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ئەگەر بێتوو شەڕێک لە ناوچە ڕوو بدات، ئۆپڕاسیونی ئێمە چاوەڕوان نەکراو دەبێت

پەیامی کورد     ...   وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ئەگەر بێتوو شەڕێک لە ناوچە ڕوو بدات، ئۆپڕاسیونی ئێمە چاوەڕوان نەکراو دەبێت.

بێنی گانتس، وەزیری شەڕی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١، ڕایگەیاند: ئەگەر بێت و شەڕێک لە ناوچەکەدا ڕوو بدات، ئیسراییل ئۆپۆڕاسیونێک بەڕێوە دەبات کە تا ئێستا نەبینراوە.

هاوکات، ئاڤیوو کۆخاوی، بەڕێوبەری ناوەندی ئەرتەشی ئیسرائیل ، لەبارەی ئامادەیی ئەرتەشی ئیسرائیل سەبارەت بە ئێرانەوە دووپاتی کردەوە، ئامانجی چەکداری ووڵاتەکەی « لێدانی بنکە و ژێرخانی ناوەکی لە ئێرانە » و ئەو ڕەوتە خێراتر بووە.

به گوێرەی هەواڵی تایمزی ئیسرائیل، بەرپرسانی ئەم ڕژێمە لە بەربەرەکانی دەستپێکردنەوەی دانووستانی ناوەکی، ئامادەیی یان بۆ هەر بابەتێک دەربڕیوە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە