وەزیری بەرگری ئیسرائیل، بە نیازی پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو دژ بە ئێرانە

پەیامی کورد   ...  وەزیری بەرگری ئیسرائیل ، بە نیازی پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو دژ بە ئێرانە

بێنی گانتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆترش، بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لیندا تۆماس، نوێنەری هەمیشەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چاوپێکەوتنی هەبوو و کۆبوونەوەیان بەڕێوە برد.

گانتس ڕایگەیاند لە لێدوانێکدا لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئانتۆنیۆ گوترش باسی لە بەرەیەکی یەکگرتوو کردووە، ناوبراو ئاشکرایکرد: باسی بەرەیەکی یەکگرتووی نێودەوڵەتیم کرد کە بەیارمەتی و هاوئاهەنگی کێشە ئەمنیە هاوبەشەکان چارەسەر بکەین کە گرینگترینیان بەرپەچدانەوەی مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامییە.

ناوبراو لەبارەی دیدارەکەی لەگەڵ لیندا تۆماس‌ گرینفیلد ڕایگەیاند: ئەم گفتوگۆیە لەبارەی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو و دیارکردنی ڕێگەکانی زیاتری هاوکاری نێوان دوو ووڵات بوو، جگە لەوە دەستخۆشییەکی تایبەتم لە ڕۆڵی ڕێبەرایەتی لیندا توماس و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلم کرد.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە