وەزیری بەرگری ئیسرائیل : زیاتر لە 50 هێرشمان بۆ سەر ئێران ڕاگرت

پەیامی کورد   ...  وەزیری بەرگری ئیسرائیل : زیاتر لە 50 هێرشمان بۆ سەر ئێران ڕاگرت

یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل زیاتر لە 50 هێرشی بۆ سەر ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا ڕاگرتووە. گالانت ڕایگەیاند کە لە سەردانەکەیدا بۆ ئازەربایجان تیشکی خستۆتە سەر ئێران و باس لە پرسەکانی ئەمنی و پیشەسازی و هەواڵگری دەکات.

بە پێی ڕاگەیاندنی دەزگای پەخشی گشتی بە ناوی کان: وەزیر گالانت دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ سەردانی ئازەربایجان کرد لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان کۆبووەوە. گالانت سەردانەکەی بۆ ئازەربایجان بە گرنگ زانی و ڕایگەیاند کە پرسی سەرەکی نێوان ئیسرائیل و ئازەربایجان ئێرانە. لە باکۆ چاوی بە ئیلهام عەلی ئۆف و زاکیر حەسانۆڤ وەزیری بەرگری ئەمریکا کەوت. گالانت لە درێژەی قسەکانیدا ووتی:

دەشڵێت، سیستەمی ئەمنیمان لە سایەی هاوکاری لەگەڵ زۆرێک لە ووڵاتان، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠ هێرشی تێکشکاندووە. زۆرێک لەو هێرشانە گەیشتنە ئاستی کۆتایی و لە کۆتا ساتدا شکستیان هێنا”.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە