وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر یەهوودی یانی ئەمریکای لاتین هۆشداری دەدات

پەیامی کورد     ...    وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر یەهوودی یانی ئەمریکای لاتین هۆشداری دەدات

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەی یەهوودی لە ووڵاتانی ئەمریکای لاتین لە لایەن گرووپگەلی سەر بە ئێران و پالپشتی ئەو ووڵاتە وەکوو حێزبۆڵلای لۆبنان ڕووداوێکی جێگای ئەگەری ڕوودانە 

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئیسرائیل ، بێنی گانتس کە شەوی پێنجشەممە لە دانیشتنێکی ئۆنڵاین بە ئامادەبوونی ڕابەرانی کۆمەڵگەی یەهوودیانی ئەمریکای لاتین قسەی دەکرد جەختی کردەوە کە ئەم هێرشانە لەوانەیە هاوشێوەی تەقینەوەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل و بینای ناوەندی یەهوودیان لە ئەرژەنتین لە دەیەکانی ڕابردوودا بێت 

ئەو لە هەمان کاتدا لە ووڵامدانەوە بە پرسیاری ڕابەری کۆمەڵەی یەهوودی یانی سائۆپائۆلۆ دەربارەی ئەگەری ئەنجامی هێرشی تێرۆریستی لە لایەن حێزبۆڵلاوە لە دژی یەهوودی یانی دانیشتووی بەرازیل ووتی ئیسرائیل هێشتا نەگەیشتووەتە هەڕەشەیەکی دیاریکراو 

ئەمریکا و ئیسرائیل لەو باوەڕەدان کە حێزبۆڵلا لە ڕۆڵی باسکی ئەنجامدەری هیزی تێرۆریستی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە ئەمریکا لاتین ڕەخنەیەکی قووڵی کردووە و هاوڕێ گرتنێکی بەرفراوانی ئەنجام داوە .

وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە هەمان حاڵدا جەختی کردەوە کە ئیسرائیل دەزانێت چۆن هاوکاری کۆمەڵگای یەهوودی یان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان بکات .

ئەو لەم دانیشتنە سایبیری یە دا جارێکی دیکە داوای لە هەموو ووڵاتانی جیهان کرد کە گشتگیری حێزبۆڵلای لۆبنان وەکوو دامەزراوەیەکی تێرۆریستی بناسێنن

هەندێک لە ووڵاتانی ئەمریکای لاتین وەکوو ئەرژەنتین ، کۆڵۆمبیا ، پاراگۆئای ، هێندووراس و گواتێمالا ، گرووپی حێزبۆڵلا یان وەکوو گرووپی تێرۆریستی ناساندووە و چالاکی ئەو کەسانەی کە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ڕێکخراوەدا قەدەغە کردووە .

ئیسرائیل حێزبۆڵلای لۆبنانی هۆکاری دوو هێرشی مەرگباری دەیەی ٩٠ لە بۆینێس ئایرس دەزانێت . حێزبۆڵلای لۆبنان ڕۆڵی خۆی لەم هێرشە تێرۆریستییانە کە بە گشتی بوو بە هۆکاری کوژرانی ١١٦ کەس ڕەت کردووەتەوە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە