وەزیری بەرگری ئیسرائیل : شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لەوانەیە تا دوو مانگی درێژە بخاێنێت
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئیسرائیل : شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لەوانەیە تا دوو مانگی درێژە بخاێنێت
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند، شه‌ڕی ئێستای غه‌ززه لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی دوو مانگی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئامانجی سه‌ره‌كی هێرشه‌كانیش بن بڕكردنی تیرۆره و ئه‌مه‌ش كاتێكی زیاتری پێویستە و درێژە دەخاێنێت.
یوو ئا‌ڤ گلاند وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ، هێزه‌كانی ئیسرائیل له هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی شوجاعیه و جەبالیا به‌رده‌وام ده‌بن، لیوای گوڵانیش ئه‌و ناوچانه به‌جێ ناهێڵێت تا ژێرخانی تیرۆریستی به‌ته‌واوی له‌ناو ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به واده‌ی به‌رده‌وامیدان به هێرشه‌كان، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ووتی ، "ره‌نگه دوو مانگی دیكه ئۆپراسیۆنه‌كانمان له غه‌ززه به‌رده‌وام بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه له‌ناوبردنی ژێرخانی تیرۆریستانه بۆئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10) دووباره نه‌بنه‌وه".
ئه‌م قسانە کە په‌ره‌سه‌ندنی دۆخی ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا دێت، له‌گه‌ڵ ڕاپۆرته‌كانی به‌رده‌وامی بۆردومان و هێرشه‌كانی هه‌ردوو لا، ئه‌مه‌ش تووندی ململانێیەكان و گرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌كات.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە