وەزیری بەرگری ئیسرائیل : وادەی ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی ئیسرائیلی ئاشکرا کرا
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئیسرائیل : وادەی ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی ئیسرائیلی ئاشکرا کرا
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئێلی کۆهین، وادەی ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی کە لەلایەن حەماس ەوە دەستبەسەرکراون لە چوارچێوەی ئەو ئاگربەستەی کە بڕیارە لەگەڵ حەماس ڕابگەێندرێت، ڕاگەیاند.
ئیلی کۆهین سەبارەت بە ئاگربەستی کاتی و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان ڕایگەیاند کە هیوادارن ژمارەیەک بارمتەی ئیسرائیلی کە لەلایەن حەماس ەوە گیراون ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ئەم مانگە ئازاد بکرێن.
کۆهین ئاشکرای کرد کە پرۆسەکە سەبارەت بە بارمتەکان سبەی دەست پێدەکات، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەی ناوەڕۆکی ئاگربەستەکە نەداوە.
شەوی ڕابردوو حکوومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لەگەڵ حەماس ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ و ئەمەش قۆناغی یەکەمی ئازادکردنی سەرجەم ئەو دیلانەیە کە لەلایەن حەماس ەوە دەستیان بەسەردا گرتووە.
دیاری کرا کە لە کۆی زیاتر لە ٢٠٠ بارمتە، پێشبینی دەکرێت ٥٠ کەسیان ئازاد بکرێن.
بەگوێرەی ئاگربەستی 4 ڕۆژە، ڕێگە بە یارمەتییە مرۆییەکان و سووتەمەنی دەدرێت بۆ غەززە و لە نێوان کاتژمێرەکانی 10:00-16:00 ڕۆژانە وەستانێکی 6 کاتژمێری دەدرێت.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە