وەزیری بەرگری ئەمریکا  :  لە پێش وادەی دیاریکراو هێزەکانمان لە ئەفغانستان دەکشێنینەوە

پەیامی کورد      ...   وەزیری بەرگری ئەمریکا  :  لە پێش وادەی دیاریکراو هێزەکانمان لە ئەفغانستان دەکشێنینەوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانمان لەئەفغانستان خێراترکردوە و پێش وادەی خۆی پرۆسەکە تەواودەکەن.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، لۆئید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لەبەردەم کۆنگرێسی ووڵاتەکەی ووتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، وەک دەزانن سەرۆک بایدن بڕیاریداوە تا مانگی سێپتەمبەر کشانەوەی هێزەکانمان لەئەفغانستان تەواوبکەین، بەڵام پرۆسەکەمان خێراترکردوە و پێموایە پێش وادەی خۆی پرۆسەکە تەواودەکەین.

بەبێ ئەوەی باسی ووردەکارییەکان بکات، وەزیری بەرگری ئەمریکا ووتیشی، ئامانجەکانی خۆمان لەئەفغانستان پێکاوە، من شانازی بەوەوە دەکەم.
ووتیشی ئەو بوودجەیەی بۆ وەزارەتی بەرگری تەرخانکراوە کە ٧١٥ ملیار دۆلارە، بەشێکشی بۆ پەرەپێدانی توانای بەرگری لەئەفغانستان تەرخان دەکەن. 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە