وەزیری بەرگری ئەمریکا : ناردنی هێز بۆ سەرتاسەر جیهان جارێکی دیکە هەڵدەسەنگێنین
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئەمریکا : ناردنی هێز بۆ سەرتاسەر جیهان جارێکی دیکە هەڵدەسەنگێنین .
لۆئید ئاستین جەختی کردەوە کە پێنتاگۆن ناردنی هێزەکانی بۆ سەرتاسەر جیهان جارێکی دیکە هەڵدەسەنگێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لۆئید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا دوێنێ پێنجشەممە لە بەیاننەمەیەکدا ڕایگەیاند : پێنتاگۆن ناردنی هێزەکانی بۆ سەرتاسەر جیهان جارێکی دیکە هەڵدەسەنگێنێت .
ئاستین کۆتاییەکانی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیننامەیەکدا ڕایگەیاند : بە فەرمانی سەرۆککۆماری پێنتاگۆن ناردنی هێزەکانی بۆ سەرتاسەر جیهان جارێکی دیکە هەڵدەسەنگێنێت .
ئەو هەروەها ووتی : پێداچوونەوەی و هەڵسەنگاندنی ئامادەیی سەربازی ئەمریکا لە دەرەوەی ئەم ووڵاتە بە ڕاوێژ لەگەڵ هاوپەیمانانی واسینتۆن ئەنجام دەدرێت .
ئاستین سەبارەت بە ووردەکاری و ناوەڕۆکی چۆنیەتی ئەو گۆڕانکاریانەی کە بڕیار وایە لە چوارچێوەی ئەم پێداچوونەوە و چاوپێداخشانەوەیە ئەنجام بدرێت خۆی بە دوور گرت و زانیاری زیاتری ڕانەگەیاند .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئاستین پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ چارەسەرکردنی چاڵێنج و کێشەکان دەخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوەوە ، ئەو هەروەها ووتبووی کە لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ دا بۆ دەرهێنانی ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی ئەمریکا لە ئاڵمانیا چاوپێداخشانەوە دەکات .
هەروەها جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئەم وولاتە هەرجۆرە لادانی هێزەکانی ووڵاتەکەی لە ئاڵمانیا ڕادەگرێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە