وەزیری بەرگری بەریتانیا : دەبێ ستراتیژییەکانی پێشووی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بگۆڕدرێن

پەیامی کورد   ...  وەزیری بەرگری بەریتانیا : دەبێ ستراتیژییەکانی پێشووی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بگۆڕدرێن

گرانت شاپس; وەزیری بەرگری بەریتانیا ئاماژەی بەوەدا کە کۆماری ئیسلامی و کۆریای باکوور ئەکتەرێکی ناعەقڵانین؛ جەختی لەسەر گۆڕینی ستراتیژییەکانی پێشوو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیان کردەوە.

گرانت شاپس زیادی کرد: پیتاندنی ٨٣ و ٧ دەیەمی یۆرانیۆم لەلایەن کۆماری ئیسلامی یەوە هیچ پاساوێكی نییە.

وەزیری بەرگری بەریتانیا، لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا، هۆشداری لە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی و هاوپەیمانەکانی لە دژی ئاسایشی جیهانی دا.

هەروەها ئاماژەی به ڕۆڵی وێرانکاری حکوومەتی ئێران کرد له خزمەتی ڕووسیا و پاڵپشتیکردنی ئەو گرووپانەی له لایەن ئەو ووڵاتەوه پاڵپشتی دەکرێن و ئەمەش له ئیسرائیلەوه تا دەریای سوور کاولکاری لێکەوتەوە.


ئەم بابەتە 12015 جار خوێندراوەتەوە