وەزیری بەرگری بەریتانیا دەربارەی گەڕانەوەی القاعیدە بۆ ئەفغانستان بە تووندی هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری بەریتانیا دەربارەی گەڕانەوەی القاعیدە بۆ ئەفغانستان بە تووندی هۆشداری دەدات .
وەزیری بەرگری بەریتانیا دەربارەی گەڕانەوەی گرووپی تێرۆرسیتی القاحێدە بۆ ئەفغانستان بە تووندی هۆشداری دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک بن ڤاڵآس ڕایگەیاند : من نیگەرانی ئەوە کە ئەفغانستان ببێتە ووڵاتێکی شکست خواردوو و ڕێگا بۆ گەڕانەوەی گرووپگەلی تێرۆریستی وەکوو القاعێدە بۆ ناوخۆی ئەم ووڵاتە ئاسانتر ببێت .
وەزیری بەرگری بەریتانیا ووتی : ڕۆژئاواییەکان دەبێ تێبگەن کە ناتوانن ووڵاتانێک وەکوو ئەفغانستان لە ڕێگای دوورەوە ئیدارە و کۆنترۆڵ بکەن و هەر بەم هۆیەوە دەبێ ئەم دۆخە بەڕێوبەرایەتی بۆ بکرێت .
ڤاڵاس بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە قەندەهار و لەشکەرگا ش کەوتووەتە دەستی تاڵیبان ووتی : لە ئێستادا نیگەرانی ئێمە ئەوەیە کە ئەفغانستان تێکشکاوە و ببێتە شوێنێک بۆ چالاکیگەلی وێرانگەرانە ی گرووپگەلی وەکوو القاعیدە .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە