وەزیری بەرگری بەریتانیا : کۆماری ئیسلامی مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا دەنێرێت
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری بەریتانیا : کۆماری ئیسلامی مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا دەنێرێت
گرانت شاپس، وەزیری بەرگری بەریتانیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ "رۆژنامەی هاوس" ڕاپۆرتەكانی سەبارەت بە ناردنی مووشەکی بالیستیکی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕووسیا پشتڕاست کردەوە.
شاپس ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ سنوورداربوونی ئەوەی کە دەتوانێت چی دەربارەی بارەكان ئاشکرا بکات، بەڵام ئاماژی ڕوون لە ناردنی مووشەكی بالستیكی بۆ ڕووسیا هەیە.
وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسداران کە سەرپەرشتی بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی دەکات، ڕەتیدەکەنەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم بابەتە بدەن.
ئەم بابەتە 11461 جار خوێندراوەتەوە