وەزیری بەرگری تورکیا ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ ووڵامدانەوەی بەرامبەر بە هەر هێرشێکی لیبیا ی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری تورکیا ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ ووڵامدانەوەی بەرامبەر بە هەر هێرشێکی لیبیا ی ڕاگەیاند
وەزیری بەرگری نەتەوەیی تورکیا سەبارەت بە ئامادەیی ئانکارا بۆ هێرشی هاوشێوە و بەرامبەر بە لایەنگرانی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا ی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتیک وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە تورکیا ئامادەیە ووڵامی بەرامبەر بە لایەنگرانی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا ژەنڕاڵ حەفتەر بداتەوە لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئەوان بۆ سەر سەربازان و نیزامی یانی تورکیا .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند : " حەفتەر و هەر کەسێک کە پاڵپشتی لە ئەو بکات دەبێ باش بزانێت کە ئەوان هەر وەکوو ئامانجی یاسایی پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت کە لە ئەگەری هەوڵ دان بۆ هێرشکردن بۆ سەر نیزامی و سەربازانی تورک ووڵامی هاوشێوە و بەرامبەر وەردەگرنەوە " .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە خەڵیفە حەفتەر فەرماندەی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا لە مەراسیمێکدا بە بۆنەی ٦٩ ەمین ساڵڕۆژی سەربەخۆیی لیبیا ووتی : تا ئەو کاتەی کە ئەرتەسی تورکیا لە خاکی ئێمەدایە سەربەخۆیی ، ئازادی ، ئەمنییەت و ئاشتی هیچ مانا و بەهایەکی نییە . ئەم دوژمنە داگیرکارە یا بە زۆری چەک یا خود بە ئاشتی دەبێ لیبیا بە جێبهێڵێت . هیچ ئاشتی یەک لە سێبەری داگیرکاردا بوونی نییە . سەرەڕای بەردەوامی داگیرکاری ئێمە چەک بە دەستەوە دەگرین تاکوو بە دەستەکانی خۆمان ئاشتی درووست بکەین . تروکیا بەردەوامە لە زیاد کردنی کەل و پەلە سەربازییەکان لە ناوچەکانی شەڕدا و لە سەر شەڕ بۆ گەیشتن بە تماع و زێدەخوازییەکانی خۆی پێداگری دەکات .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە