وەزیری بەرگری تورکیا : ئەو مووشەکانەی کە لە دەستی پەکەکە دایە بۆ ئێمە مەترسییەکی گەورەیە

پەیامی کورد      ...     وەزیری بەرگری تورکیا   :  ئەو مووشەکانەی کە لە دەستی پەکەکە دایە بۆ ئێمە مەترسییەکی گەورەیە .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوای سەردانەکەی خولووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا بۆ ناوچە کوردستانییەکانی باشوور کە بنکەکانی ئەو ووڵاتەی لی جێگیرن ڕایگەیاند ئەو مووشەک و چەکە قورسانەی کە لە دەستی هێزەکانی پەکەکە دایە بۆ ئێمە مەترسییەکی گەورەیە .

خلووسی ئاکار سەبارەت بە ئەو ئۆپراسیۆنەی ئەرتەشی ووڵاتەکەی لە ناو خاکی هەریـی کوردستان داجێبەجێی دەکات لە دژی پێگە و بنکەکانی هێزەکانی پەکەکە ئاماژەی بەوە کرد کە شەرت و مەرجی جیۆگرافیایی و ناوچەیی و ئەو چەکە قورسانەی کە لە دەستی هێزەکانی پەکەکەدایە کارەکانی ئەوان قورستر دەکات .

ئاکار ئاشکرای کرد کە هەندێک ووڵاتی دۆستی تورکیا مووشەک یان رادەستی هیزەکانی پەکەکە کردووە و هەر یەکە لەو مووشەکانە کە ڕادەستی پەکەکە کراوە بووەتە هۆی مەترسی و دڵەڕاوکێی زۆر بۆ ئەرک و کارەکانی ئەوان .

هەروەها ڕایگەیاند کە هەتاکوو ئێستا ٥٣ گەریلای پەکەکە گیانی خۆیان لە دەستداوە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوێنێ مۆراد قەرەیلان یش ڕایگەیاندبوو لە ئاڤاشین زاپ و مەتینان تەنیا ٤ گەریلایان شەهید بوونە و ١٢٠ چەکداری ئەرتەشی تورکیاش کوژراون .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە