وەزیری بەرگری تورکیا : بۆ بەڕێوەچوونی دیداری نێوان پووتین و زلێنسکی هەموو هەوڵێک دەدەین
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری تورکیا : بۆ بەڕێوەچوونی دیداری نێوان پووتین و زلێنسکی هەموو هەوڵێک دەدەین
خلووسی ئاکار ، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند : ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا هەوڵگەلیکی بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ ئەنجام داوە و بەم مەبەستەش گفتووگۆگەلێک بە شێوەی ڕاستەوخۆ و یا خود تەلەفۆنی ئەنجام داوە .
ئەگەر نیازێک لە لایەن ، ڕووس و ئۆکراین یەکانەوە بوونی هەبێت ، ئێمە بە شانازییەوە میوانداری ئەوان لە ووڵاتەکەمان دەکەین .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە