وەزیری بەرگری عێراق : ئەگەری هەڵپەساردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکانی ئەم دوایی یەی نێوانمان لەگەڵ ئێران هەیە

پەیامی کورد   ...  وەزیری بەرگری عێراق : ئەگەری هەڵپەساردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکانی ئەم دوایی یەی نێوانمان لەگەڵ ئێران هەیە

سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق ڕایدەگەێنێت، ئەگەر هەیە بەرەو هەڵپەساردنی ڕێكەوتننە ئەمنییەكەی ئەم دواییە لەگەڵ ئێران هەنگاوبنێین

سابت عەباسی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان کرد و ووتی:" بۆردومانكردنی كوردستان لەلایەن ئێرانەوە‌ سەركۆنەكراوە و هێزەكانمان ئامادەن بۆ ووڵامدانەوەی دوژمنكارییە دەرەكییەكان".

لەبارەی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لەلایەن عێراقەوە وەزیری بەرگری ووتی:"ئەگەر هەیە بەرەو هەڵپەساردنی رێككەوتنە ئەمنییەكەی ئەم دوایی یە لەگەڵ ئێران هەنگاو بنێین".

هاوکات وەزیری بەرگری عێراق زانیارییەکی نوێی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، "چەندین هێرشمان بۆ سەر هەرێمی كوردستان شكستپێهێناوە".


ئەم بابەتە 12016 جار خوێندراوەتەوە