وەزیری بەرگری پێشووی کووەیت و کوڕی ئەمیری کۆچکردووی ئەم ووڵاتە کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری پێشووی کووەیت و کوڕی ئەمیری کۆچکردووی ئەم ووڵاتە کۆچی دوایی کرد
شیخ صباح الاحمد وەزیری بەرگری پێشووی کووەیت و کوڕی ئەمیری کۆچکردووی ئەم ووڵاتە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک شێخ ناسر الصباح لە دوای شەڕی درێژخایەن و دەست و پەنجە نەرم کردن لەگەڵ نەخۆشیەکی ڕیخەڵۆکەکانی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد .
دیوانی شاهانەی کوەیت لەراگەێندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە کۆچی دوایی شێخ ناسر شیخ صباح الاحمد الصباح سەرۆک وەزیران و وەزیری پێشووی بەرگری لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا راگەیاند.
شێخ ناسر صباح الاحمد الصباح چەندین بەرپرسیاریەتی پێسپێردراوە، لەوانە پۆستی وەزیری بەرگری لەساڵی ٢٠١٧ دا، وەزیری کاروباری میری لە ساڵی ٢٠٠٦و راوێژکاری تایبەتی شازادەی جێنشین لە ساڵی ١٩٩٩ دا.
لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەی دووشەممە تەرمی شێخ ناسر شیخ صباح الاحمد الصباح بەخاک دەسپێردرێت.
جێگای ئاماژەدانە کۆچی دوایی شێخ ناسر چەند مانگێک دوای کۆچی دوایی باوکی شیخ صباح الاحمد الصباح ڕوویداوە .
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە