وەزیری بەرگری ڕووسیا بە هۆی ڕەخنە گرتنی پووتین ەوە تووشی جەڵتە دەبێت
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ڕووسیا بە هۆی ڕەخنە گرتنی پووتین ەوە تووشی جەڵتە دەبێت
راوێژكاری وه‌زیری ناخۆی ئۆكراین رایگه‌یاند، سێرگی شۆیگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پووتین، سه‌رۆكی ووڵاته‌كه‌یه‌وه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێگیراوه كه پلانه‌كه‌ی بۆ داگیركردنی ئۆكراین شكستیهێنا، له ١١ی ئه‌م مانگه‌وه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی ، ئه‌نتۆن گێرینشێنكۆ، راوێژكاری وه‌زیری ناخۆی ئۆكراین ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندوه، وه‌زیری به‌رگری رووسیا تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوه و هیچ زانیارییه‌كی له باری ته‌ندرووستی شۆیگۆ نییه.
ووتیشی، "باری ته‌ندروستی شویگۆ كاتێك تێكچوه كه ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا ره‌خنه‌ی لێگرتوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه به‌پێی پلانه‌كانیان ئۆكراین داگیر بكات و به‌ته‌واوه‌تی پلانه‌كه‌ی شكستی پێهێنراوه".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌لایه‌ن رووسیاوه ده‌رباره‌ی ته‌ندرووستی وه‌زریری به‌رگری رووسیاوه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ونبونی له‌ناكاوی له پێش چاوی كامێرا‌كان بۆ ١١ی ئه‌م مانگه ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌و به‌رواره‌شه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتوه.
سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری روسیا، له ساڵی 1955 له خێزانێكی پله‌دار له‌دایك بوه و له ساڵی 1994-2012 وه‌ك به‌رپرسی وه‌زاره‌تی رووداوه له‌ناكاوه‌كانی رووسیا كاری كردوه و له ساڵی 2012شدا به فه‌رمانی راسته‌وخۆی ڤلادیمێر پووتین، سه‌رۆكی رووسیا پله‌ی به‌رزكراوه‌ته‌وه وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ئۆكراین و پله‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی رووسیای پێبه‌خشراوه.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە