وەزیری بەرگری کۆڵۆمبیا گیانی لە دەستدا
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری کۆڵۆمبیا گیانی لە دەستدا .
وەزیری بەرگری کۆڵۆمبیا بە هۆی تووشبوونی بە ڤیرووسی کۆرۆناوە گیانی خۆی لە دەستدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک کارلۆس ترۆخیۆ وەزیری بەرگری کۆڵۆمبیا کە تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا ببوو بە هۆی خراپتر بوونی باری تەندرووستی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گیانی خۆی لە دەستدا . ئەو کە تەمەنی ٦٩ ساڵ بوو ، دوو هەفتە پێش ئێستا بە هۆی تووشبوونی ەب ڤیرووسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خرایە ژێر چاودێری پزیشکییەوە .
جێگای ئاماژەدانە دوو میلیۆن کەس لە کۆڵۆمبیا بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووشبوون کە لەم ژمارەیە ٥٢ هەزار کەس گیانی خۆیان لە دەستداوە . هەموو سنوورە ئاسمانی و زەوینییەکانی ئەم ووڵاتە بە هۆی نیگەرانی زۆر لە زیادبوونی دۆخی کۆرۆنا تا یەکەمی مانگی مارس داخراو دەبن
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە