وەزیری بەرگری یۆنان ووڵامی هەڕەشەکانی تورکیای دایەوە

پەیامی کورد   ...   وەزیری بەرگری یۆنان ووڵامی هەڕەشەکانی تورکیای دایەوە

دوای ئەوەی سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان چەند جارێک هەڕەشەی لە یۆنان کرد و گوتی '' ڕەنگە شەوێک بێن و هێرش بەرینە سەر ووڵاتی یۆنان، وەزیری بەرگری پێشووی یۆنان "پانۆس کامێنۆس" لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر ووڵامی دایەوە و ووتی:

بە شەو وەرە، بە گۆرانی یۆنانی و کوردی و ئەرمەنی چاوەڕێت ئەکەین. بەڵێنمان داوە بەو خێزانانەی کە لە تورکیا کۆمەڵکوژت کردوون بەرەنگارت ببینەوە.

لە تویتێکی دیکەیشدا کامێنۆس دەڵێت: تاوەکو هێزی ئەمریکا و فەڕەنسا و هاوپەیمانان ئامادە بن، ئەوانەی کە بە جیددی هاوکاری یۆنان دەکەن، هێزی کورد، عەرەب، ئەرمەن و ئیسراییل و ئەو نەتەوانەش کە تورکیا داگیری کردوون.

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە