وەزیری بەرگری یەمەن : ستراتیژی ئێمە بەرامبەر بە شەڕ هەمە لایەنەیە و هێشتا هەندێک مووشەک مان نەمایش نەکردووە
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری یەمەن : ستراتیژی ئێمە بەرامبەر بە شەڕ هەمە لایەنەیە و هێشتا هەندێک مووشەک مان نەمایش نەکردووە .
سەرتیپی کۆمیتە " موحەمەد ناسر العاطفی " وەزیری بەرگری دەوڵەتی ڕزگاری نیشتیمانی یەمەن " جێگیر لە سەنعا " لە ووتووێژێکدا ڕایگەیاند کە ستراتیژی بەرگری بە گوێرەی شەڕەکە هەمە لایەنە داچێندراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک العاطفی ڕایگەیاند کە ڕابەرایەتی شۆڕشی یەمەن ەل ڕۆژی یەکەم ەوە ، بژرادەکانی ستراتیژی جۆراوجۆری پەسەند کردووە و سەرکەوتن لە کۆتایی هێرشەکەدا بەرهەمی ئەم ڕابەرایەتییانە و هەروەها پشت بەستن بە خوادایە .
ئەو ووتی کە هێزەکانی یەمەنی توانیویانە دەست بدەنە کاری نوێ لە هەندێک تەکنیکی نیزامی دا کە بووەتە هۆی ئەوەی کە دوژمن لە مەیدانەکانی شەڕدا غافڵگیر ببێت .
وەزیری بەرگری یەمەن ووتی : سەرەڕای ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن کەوتنە بە هێرشی غافڵگیرانەوە بەڵام ڕابەرایەتی شۆڕشەکە چۆنیەتی بەرەوڕووبوونەوە و کەل و پەلەکانی ئەم بەرەوڕووبوونەوەی لەگەڵ دوژمن دا داڕشت و بوو بە هۆی کەمکردنەوەی هەژماری کوژراوان و پێشگرتن لە گورزی بەهێز
ئەو هەروەها جەختی کردەوە هاتنی مووشەکگەلی بالێستیک و کرووز و هەروەها فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانبۆ خاڵی دەرگیرییەکان و سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی و کەل و پەلی دەریایی هۆکارگەلێک بوو کە بوو بە هۆی ئەوەی کە هێزەکانی یەمەنی لە هەڵوەستەی بەرگری بەرەو شەڕ ڕێکارەکانی خۆیان بگۆڕن .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە