وەزیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات
پەیامی کورد ... وەزیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له هاووڵاتیان ده‌كات زیاتر روو له بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌ن.
سامان به‌رزنجی،وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20-1-2022 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی كه ئێستاكه به‌سه‌ردانێك له‌شاری هه‌ولێره رایگه‌یاند: رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی بڕی ٢٠ تەن ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینكردووه كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته پێنج ملیۆن دۆلار.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له هاووڵاتیان كرد زیاتر سه‌ردانی بنكه‌كانی ته‌ندرووستی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین
هه‌روه‌ها ووتی: پێویسته دابینكردنی بوودجه‌ی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه دابین بكرێت .
هاوكات سامان به‌رزنجی ووتی: داوا ده‌كه‌ین رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی زیاتر یارمه‌تی كه‌رتی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان بدات.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە