وەزیری تەندرووستی بەرازیل هۆشداری دەربارەی گشتگیری سێ بەرامبەری ڤیرووسی نوێی کۆرۆنا دەدات

پەیامی کورد     ...    وەزیری تەندرووستی بەرازیل هۆشداری دەربارەی گشتگیری سێ بەرامبەری ڤیرووسی نوێی کۆرۆنا دەدات .

وەزیری تەندرووستی بەرازیل ڕاێدەگەینێت : ڤیرووسێکی پێشکەوتووتری کۆرۆنا لە ئامازۆن لە بەرازیل ناسێندراوە کە سێ بەرامبەر گشتگیر و مەترسیدارترە لە ڤیرووسی کۆرۆنا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزیری تەندرووستی بەرازیل بە بێ خستنە ڕووی بەڵگەێ ڕاستەوخۆ و بینراو ڕایگەیاندووە : شیکاری و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان نیشان دەدەن واکسەنەکان هێشتاش لە بەرامبەر ئەم جۆرە لە ڤیرووسەدا کاریگەری پۆزەتیڤ یان هەیە .

بە پێی داتاکانی زانکۆی جان هاپکینز بەرازیل زیاتر لە ٩.٧ میلیۆن حاڵەتی تووشبوونی بە ڤیرووسی کۆرۆنا و زیاتر لە ٢٣٦٠٠٠ حاڵەتی مردنی بە هۆی ئەم ڤیرووسەوە تۆمارکراوە و ئەم ووڵاتە لە دوای ویلایەتەیەکگرتووەکانەوە دووهەم ووڵات هەژمار دەکرێت لە بەرزی ئاستی ڕێژەی تووشبووان دا .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە