وەزیری تەندرووستی : داوامان کردووە لە بەشە بوودجەی حاکیمە پشکی هەرێمی کوردستان بدرێت
پەیامی کورد ... وەزیری تەندرووستی : داوامان کردووە لە بەشە بوودجەی حاکیمە پشکی هەرێمی کوردستان بدرێت
وەزیری تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە سەردانەکەمان بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق باسمان لەوە کردووە لە بەشە بوودجەی حاکیمەی عێراق جگە لە ناردنی بەشە دەرمان، پێداویستی پزیشکی و ئامێری پزیشکی و چاککردنەوەی ئامێرەکان بەشێوەی ساڵانە دابین بکرێت.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : لە دوایین سەردانمان بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووینەوە و یەکێک لە خاڵی کۆبوونەوەکە گفتوگۆمان لەبارەوە کرد، جگە لە ناردنی بەشە دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە بەشە بوودجەی حاکیمە ناردنی ئامێری پزیشکی و چاککردنەوەیان بوو بۆ هەرێمی کوردستان کە ساڵانە دەکرێت بخرێتە سەری.
دکتۆر سامان بەرزنجی ووتیشی: ئەو بوودجەیە تەرخان دەکرێت بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراقە و ئێمەش داوامان کرد هەرێمی کوردستانیش بەشی هەبێت، چوونکە لە بەشە بوودجەی حاکیمە پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.
گوتیشی: بەشی سەرەکی دابینکردنی بەشە بودجەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە