وەزیری تەندرووستی سلۆڤاکیا بە هۆی هەڵوێستی بەرامبەر بە واکسەنی سپۆتنیک لە کارەکەی دوورخرایەوە

پەیامی کورد     ...    وەزیری تەندرووستی سلۆڤاکیا بە هۆی هەڵوێستی بەرامبەر بە واکسەنی سپۆتنیک لە کارەکەی دوورخرایەوە .

بەرپرسی وەزارەتی تەندرووستی سلۆڤاکیا بە هۆی هەڵوێستی کە لە بەرامبەر واکسەنی سپۆتنیک نیشانیدابوو لەکارەکەی دەرکرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزیری تەندرووستی سلۆڤاکیا ، مارک کرایچی بەهۆی هەڵوێستی خۆی لە کڕینی واکسەنی سپۆتنیک ی ڕووسی لە کارەکەی دەرکرا . پۆرتاڵی میدیایی Noviny ڕاپۆرتی سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتەی ، ئیگوور ماتۆیچ ی لەمبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە .

ئەو لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ووڵات بە هۆی دۆخی ئێستاوە لە حاڵی لەیەک دابڕان ە . لەو ڕاستایەی کە کە کڕینی سپۆتنیک ی ئەو هۆکاری سەرەکی بۆ داوای دەست لە کار کشانووەی وەزیری تەندرووستی لە لایەن شریکە هاوپەیمانەکانی ئێمەوە بوو ، بە ڕای من ئەم دەست لەکارکشانەوەیە تەنیا لە دوای کەڵک وەرگرتن لە بەکارهێنانی واکسەنی ڕووسی لە سلۆڤاکیا دەبێ ئەنجام بدرێت .

بە ووتەی ماتۆیچ کرایچی زیاترین کارائامەیی لە ساڵی ڕابردوودا هەبووە ، سەرۆکوەزیران داواکاری بۆ دەست لە کارکشانەوەی وەزیری تەندرووستی بە بەتاڵ ، نامرۆڤانە و ناسرووشتیانە ناو برد . ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە کرایچی لە ناو هاوپەیمانییە حۆکمڕانەکەدا وەکوو " قوربانییەکی جیاوازییەکان " ی لێهاتووە .

 

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە