وەزیری تەندرووستی: لە قۆناغێکی مەترسیدارین
پەیامی کورد ... وەزیری تەندرووستی: لە قۆناغێکی مەترسیدارین
وەزیری تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، پێشبینی دەكەین لەنێو قۆناغی ترسناكی كۆرۆنادا بین.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، هەر كەسێك نۆرەی ڤاكسینكردنی بێت، ئەوا بە نامەی مۆبایل ئاگادار دەكرێتەوە و پێویست ناكات قەرەباڵغی درووست بكات.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئاڵمانیا ١٠٠ هەزار پشكنینی پی.سی.ئاڕی پێشكەشی هەرێمی كوردستان كردووە.
كونسووڵی ئاڵمانیاش لە كۆنفڕانسەكەدا ڕایگەیاند کە بنكەی گەڕۆكیان بۆ پشكنینی پی.سی.ئاڕ درووست كردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە شەپۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەرپرسانی تەندرووستییش هۆشداری دەدەن لەوەی پێویستە ڕێنمایییەكان جێبەجێ بكرێن.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە