وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

پەیامی کورد      ...    وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

وەزیری تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت ، لە ئێستادا لە حاڵەتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆناداین، بۆیە پێویستە ھاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و ئەگەر ھەستیان كرد نیشانەیان ھەیە، سەردانی سەنتەری كۆرۆنا بكەن و لەخۆیانەوە دەرمان بەكار نەھێنن. دەشڵێ، تووشبوونی دووبارەی نەخۆشان بە كۆرۆنا، تەنھا چەند حاڵەتێك ھەبووە.

د. سامان بەرزنجی، ڕایگەیاند : بەرەو وەرزی سەرما دەچین و چەند پەتایەكی دیكەش بڵاو دەبنەوە، بۆیە پێویستە ھاووڵاتیان خۆیان بپارێزن، هەروەها رێنماییەكان جێبەجێ بكەن و ماسك بەكار بێنن و بەریەككەوتن نەبێت، ئەگەر گومانیشیان ھەبوو، پێویستە پزیشكی تایبەتمەند بیانبینێت و زوو سەردانی سەنتەری كۆرۆنا بكەن، بۆ ئەوەی نەخۆشییەكە زیاد نەبێت.

وەزیری تەندرووستی باسی لەوەش كرد، ئەوانەی باس لەوە دەكەن دەرزیلێدان خراپە و ترسیان لێی ھەیە، ڕاستە پێویستە پزیشكی پشپۆڕ بیبینێت ئەوكات ئەو چارەسەری بۆ دەنووسێت و مەترسی نابێت، بەڵام ناكرێت لەخۆڕا دەرزی دانێت.

بەرزنجی ووتیشی: "لە ئێستادا چەندین رێكارمان گرتووەتە بەر، كە گرینگترینیان داخستنی قوتابخانەكان بوو، چوونكە ئەوە كاریگەریی زۆری ھەبوو و ئێستاش لە حاڵەتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆناداین، بۆیە پێویستە خەڵك خۆی بپارێزێت".

دەشڵێ: "ھەرچی پێویستە دەیكەین بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشی كۆرۆنا و ئەوانەی جاری دووەمیش تووشی كۆرۆنا دەبن، تەنھا چەند حاڵەتێكی كەم هەبووە، كە ھەندێك نیشانەیان تێدا دەركەوتووە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە