وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی گرینگ بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی گرینگ بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راپۆرتێكی وورد دەرباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌خاته‌ڕوو راشی ده‌گه‌ینێت، " هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی سه‌ركه‌وتووه له ئاستی جیهاندا له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا".
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندرووستی ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له هه‌رێم و ئاستی پابه‌ندبوونی وه‌زاره‌ته‌كان به وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی حكوومه‌ت و ئاماده‌كارییه‌كانی خۆپارێزی بۆ مامۆستایان و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده و قوتابیان و خوێندكاران له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی ناوپۆل خسته‌ڕوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وێڕای ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت كه به شایه‌تی هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، سه‌ركه‌وتوانه ڕێكاری پێویستیان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرینگی به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین وگرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بۆ به‌رگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری په‌تاكه وپاراستنی ته‌ندرووستی گشتی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دوای پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتی ڕه‌وشی ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشی كۆڕۆنا و هه‌ڵگه‌ڕاوی ئۆمیكرۆن و ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی،، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌گه‌رمی سوپاسی وه‌زیری ته‌ندرووستی و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی كرد كه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو زۆر به رێكوپێكی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌ره‌نگاری نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خزمه‌تگوزاریه‌كانی هاووڵاتیانیان كردوه.
ده‌قی راپۆرته‌كه:
یه‌ك: هه‌رێمی كوردستان له ٢٣-١-٢٠٢٠ پێش هه‌موو ووڵاتان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ستمان به ئاماده‌كاری و ڕێكاری به‌ره‌نگاربوونه‌ی كۆرۆنا كرد.
دوو: هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بوو له ده‌ست نیشانكردن دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
سێ: ژماره و رێژه‌كانی تووشبوون و نووستن له نه‌خۆش و گیان لە دەستدان له هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد به جیهان زۆرباش و په‌سه‌ند كراوه.
چوار: هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی سه‌ركه‌وتووه له ئاستی جیهاندا له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا.
پێنج: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بوودجه‌ی فریاگوزاری و بوودجه‌ی مانگانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا دابینكردوه.
شه‌ش: (١٨) كارگه‌ی ئۆكسیژنی دامه‌زراندوه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان .
حه‌وت: زیاتر له (٢٨٠) قه‌ره‌وێله‌ی چاودێری چڕ به ته‌واوی پێداویستیه‌كان ئاماده‌كراوه به‌كارهێنراوه بۆ نه‌خۆشی كۆڕۆنا.
هه‌شت: به‌هاوبه‌شی حكوومه‌ت و هاوكاری (١٢) نه‌خۆشخانه درووستكراوه به پێداویستی و ئامێره پزیشكیه‌كانی بۆ دابینكراوه له‌م (٢) دوو ساله‌دا.
نۆ: له هه‌رێمی كوردستان (٣٦) تاقیگه ده‌ست نیشان كراون پشكنینی كۆڕۆنا (PCR) خرایه بواری كاركردن.
ده: تا ئه‌مڕۆ له كۆی ٤١٢ هه‌زار و ٤٩٣ تووشبوو ته‌نها ٤٦ هه‌زار و ٨٤٥ نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كان خوێندراون (٣٨٦،٩٦١) نه‌خۆش به ته‌واوی چاره‌سه‌ر كراون.
یازده: سێ ملییۆن و ٨٥٢ هه‌زار و ٨٨٠ پشكنینی ئه‌نجام دراوه.
دوازده: بڕی زیاتر له (١٠٠) ملیار دینار له ماوه‌ی د١و ساڵی ڕابرد١و بۆ خه‌رجیه‌كانی به‌ره‌نگاربو١نه‌وه‌ی كۆڕۆنا خه‌رجكراوه.
سێزده: پڕۆسه‌ی پێدانی ڤاكسین ...
سێ جۆری ڤاكسینی دژه‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا كاریگه‌ر و ڕێگه‌پێدراو به‌رده‌ست كرا كه له ١٨٠ سه‌نته‌ر و ٤٥ تیمی گه‌ڕۆكی ڤاكسین ده‌درێت به هاووڵاتیان.
2,995,999 ژه‌م دابینكراوه.
2,237,696 ژه‌م به‌كارهاتووه.
758,303 ژه‌می ماوه به‌رده‌ست.
- 1,285,684 ژه‌می یه‌كه‌م به‌كارهاتووه
(39%) سه‌رووی 18 ساڵی.
(29%) سه‌رووی 12 ساڵی.
(21%) كۆی گشتی هاووڵاتیان.
- 940,029 ژه‌می دووه‌م به‌كارهاتوه
(29%) سه‌رووی 18 ساڵی.
(22%) سه‌رووی 12 ساڵی.
(15%) كۆی گشتی هاووڵاتیان.
چوارده: زیاتر له (5000) پێنچ هه‌زار پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی كاریان ڕاسته‌وخۆ له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا كردوه.
پازده: ده‌یان هه‌زار بڵاوكراوه‌كانی پۆسته‌ر و لیفیلێت و برۆشۆر و په‌یامی ڤیدۆیی بۆ هۆشیاریكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان ئه‌نجام دراوه.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە