وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕێژەی هاوردەکردنی نوێی واکسەنی کۆرۆنا ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕێژەی هاوردەکردنی نوێی واکسەنی کۆرۆنا ڕادەگەێنێت
وه‌زیرى ته‌ندرووستی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت, له‌و ٣٣٦ هه‌زار ژه‌مه ڤاکسینه‌ى که بڕیاره سه‌ینێ بگاته عێراق، ٤٣ هه‌زارى پشکى هه‌رێمى کوردستانه و له هه‌مان ڕۆژ ده‌گاته وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى و به‌پێى ڕێنماییه‌کان ده‌ست به دابه‌شکردنى ده‌کرێت.
د. سامان به‌رزنجى, وه‌زیرى ته‌ندرووستی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ڕایگه‌یاند: "ئه‌و ڤاکسینه‌ى که ده‌گاته عێراق و هه‌رێمى کوردستان له جۆرى ''ئاسترازێنیکا''یه و له دامه‌زراوه‌ى کۆڤاکسى نێوده‌وڵەتى کڕدراوه و له ڕووى ته‌ندرووستییه‌وه ڕێگه‌پێدراوه و له‌گه‌ڵ ڤاکسینى ''سینۆفارم'' جیاوازییەکى ئه‌وتۆیان نییه و ته‌نها له جۆرى به‌رهه‌مهێنانى کۆمپانیاکاندا نه‌بێت که ئه‌وه‌ى پێشوو چینییه و ئه‌مه‌یان به‌ریتانیاییه, خۆشبه‌ختانه ئه‌و ژه‌مه ڤاکسینانه‌ى که پێشتر درابوو به فەرمانبەران و ته‌ندرووستکاران له هه‌رێمى کوردستان هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بووه و, له ڕێگه‌ى زانستییەوە به‌کار هێنراون".
به‌رزنجى ووتیشى: "پشکى پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان له‌و ٤٣ هه‌زار ژه‌مه ڤاکسینه‌ى که ده‌گات به هه‌مان میکانزمى پێشوو ده‌بێت, به‌پێى ستاندارى سیستمى دابه‌شکردنه له هه‌رێمى کوردستان بۆ هه‌موو جۆره‌کانى پێداویستی پزیشکى و ده‌رمان و له به‌غدا سیستەمێکى دابه‌شکرنى هاوبه‌ش هه‌یه هه‌ردوو لا پێوه‌ى پابه‌ندین و تا ئێستا له‌و ڕووه‌وە هیچ کێشەیه‌ک نه‌بووە."
سه‌باره‌ت به دۆخى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان و ژماره‌ى تووشبووان به جۆره نوێیه‌که‌ى ڤیرووسى کۆرنا, وه‌زیرى ته‌ندرووستی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕوونى کرده‌وه: "ڕێژه‌ى تووشبووان به کۆرۆناى گۆڕاو ڕووى له به‌رزبوونه‌وه کردووه, ئه‌و ڕێژه‌یه‌شى که ئه‌مڕۆ وه‌ک ئامارى تووشبووان و گیان له ده‌ستدان بڵاوى ده‌که‌نه‌وه ده‌ری ده‌خات که ١٠./.ی ڕێژه‌که به‌رز بووه‌ته‌وه."
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە