وەزیری تەندرووستی : گرفتی مووچەی زیاتر لە ٩٠٠ کارمەندی گرێبەست چارە دەکرێت

پەیامی کورد   ...    وەزیری تەندرووستی : گرفتی مووچەی زیاتر لە ٩٠٠ کارمەندی گرێبەست چارە دەکرێت

وەزیری تەندرووستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتی: بۆ ئەو گرێبەستانەی گرفتی مووچەیان ھەیە، لەگەڵ بەغدا لەهەوڵ داین، کێشەکەیان چارە بکەین، دڵنیایان دەکەینەوە بەھیچ جۆرێک ھیچ مووچەیەکیان نافەوتێت.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: زیاتر لە ٩٠٠ کارمەندی گرێبەستی تەندرووستی لە خشتەی (ج) ھەیە پێویستە لە بوودجەی گشتی عێڕاق  شوێنیان بۆ بکرێتەوە و ببنە میلاک و پارەیان بۆ سەرف بکرێت، ئێستا لە ڕێڕەوی یاسایی و کارگێری دایە و ھیچ کێشەیەکیان نییە و فەمانبەرن، دڵنیایان دەکەینەوە ھیچ گرفتی فەوتانی مووچەیان نابێت، کاری خۆیان کردووە و مووچەی خۆیان وەردەگرن.

دکتۆر سامان بەرزنجی ووتیشی : لەو ماوەیە ئەو کێشەیە چارە دەکرێت، کاتێک شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چووەتە بەغدا، ئەمە یەکێک لە بابەتەکان بوووە و داوامان کردووە چارە بکرێت، بۆیە مافی خۆیانە بۆیان چارە بکرێت، ھەندێک ساڵ بۆ گرێبەستەکانی دیکەش کێشە دروست دەبێت، بەڵام لە ھیچ حاڵەتێک مووچەیان نافەوتێت و کاتێک چارە دەبێت ھەموو مووچە وەرنەگیراوەکانیان وەردەگرن.


ئەم بابەتە 145 جار خوێندراوەتەوە