وەزیری تەکنۆلۆژیای زانیاری و گەیاندنی ئێران مەرج بۆ ئیلۆن ماسک دەستنیشان دەکات /"دەتەوێت ستارلینک بهێنیتە ئێران، ئەمە یاساکانی ئێمەیە!"

پەیامی کورد   ...  وەزیری تەکنۆلۆژیای زانیاری و گەیاندنی ئێران مەرج بۆ ئیلۆن ماسک دەستنیشان دەکات /"دەتەوێت ستارلینک بهێنیتە ئێران، ئەمە یاساکانی ئێمەیە!"

عیسا زارپوور، وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری ئێران ڕایگەیاند : ستارلینک دەتوانێت لە ئێران بە مەرجی پابەندبوون بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان کار بکات. ئێمە پێشوازی لە کارپێکردنی سیستەمی مانگی دەستکرد دەکەین بە مەرجێک پابەند بن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان.

بەپێی ئەو ڕێسایانەی یەکێتی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکان پەسەندی کردووە، هەر ئۆپێراتۆرێکی مانگی دەستکرد کە بیەوێت لە ووڵاتێکدا کار بکات، دەبێت پابەند بێت بە ڕێساکانی خاکی (مافی نیشتنەوە)ی ئەو ووڵاتە.

ئێمە بە فەرمی ئەم ڕێسایەی ووڵاتەکەمانمان پێ گەیاندوون کە بە شێوەیەکی یاسایی لەلایەن کۆمیسیۆنی ڕێک خستنەوە پەسەند کراوە، ڕامان گەیاندووە کە ئەگەر ڕێساکان جێبەجێ بکەن، ئێمە پێشوازییان لێدەکەین و چاوەڕێی ووڵامیان دەکەین.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە