وەزیری خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێم پەیامێک سەبارەت بە خوێندکاران و ده‌رچوانی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ڕادەگەینێت
پەیامی کورد ... وەزیری خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێم پەیامێک سەبارەت بە خوێندکاران و ده‌رچوانی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ڕادەگەینێت
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌ڕه‌چاوكردنی كوالێتی خوێندن و له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانێكی تۆكمه، كار بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌كات، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر زانكۆكان، به‌ڕه‌چاوكردنی كوالێتی، زۆرترین ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ ده‌رچوانی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگه حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕه‌خسێنن.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئاماده‌بونی ڕاوێژكار و به‌ڕێوبه‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن به به‌شداری نوێنه‌ری سه‌رجه‌م زانكۆ حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلان و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت به وه‌رگرتنی خوێندكاران بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، هه‌روه‌ك چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ و په‌یوه‌ست به شێوازی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان خرایه‌ڕوو و به‌رنامه‌ی پێویستیان له‌باره‌وه بۆ دانرا.
له هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوه‌كه، وه‌زیری خوێندنی باڵا باسێكی له‌باره‌ی سیاسه‌ت و كارنامه‌ی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند، ئامانج له‌م كۆبونه‌وه‌یه دانانی میكانیزم و پلانی وه‌رگرتنه بۆ ساڵی نوێی خوێندن، به شێوه‌یه‌ك پلانه‌كان هاوته‌ریب بێت بۆ سوودی ده‌رچوان و پێداویستیه‌كانی بازاڕی كار.
ووتیشی، "بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی دو ساڵی ڕابردو، توانیمان زۆرترین ڕێژه‌ی پلانی وه‌رگرتن بۆ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ته‌رخانبكه‌ین و هه‌لی گونجاوی خوێندن له زانكۆ حكومییه‌كان بۆ ده‌رچووان بڕه‌خسێنین".
ئارام موحه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ڕه‌چاوكردنی كوالێتی خوێندن و له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانێكی تۆكمه، كار بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌كات، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر زانكۆكان، به‌ڕه‌چاوكردنی كوالێتی، زۆرترین ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ ده‌رچوانی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگه حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕه‌خسێنن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌ت هاوكارو پاڵپشتی زانكۆكان ده‌بێت".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچون و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانكۆكان، گفتوگۆ له‌باره‌ی شێواز و بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به پلانی وه‌رگرتن بۆ ساڵی نوێی خوێندن كرا‌و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە