وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا : شەڕی ئۆکراین ، هۆکاری هەژاری ١٠ میلیۆن کەس

پەیامی کورد     ...    وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا : شەڕی ئۆکراین ، هۆکاری هەژاری ١٠ میلیۆن کەس

وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : شەڕی ڕووسیا لە ئۆکراین لەگەڵ شۆک گەلی نرخ و بەها و خستنە بازاڕی کاڵا کە فشارەکانی هەڵئاوسانی جیهانی زیاتر کردووە ، دۆخی نائەمنی خۆراک بە شێوەیەکی تووند کە جیهان لەگەڵی بەرەوڕوو بووەتەوە خراپتر کردووە .

هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان نیشان دەدات کە نرخی بەرزتری خۆراک بە تەنیایی دەتوانێ لانیکەم ١٠ میلیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان تووشی هەژاری بکات .

زیاتر لە ٨٠٠ میلیۆن کەس یا خود ١٠٪  لە دانیشتوانی جیهان تەنانەت پێش شەڕ ، لە نائەمنی خۆراک بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕەنج و ئازاردان


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە