وەزیری دارایی عێراق : نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ خوار ٢٠ دۆلار دادەبەزێت

پەیامی کورد    ...  وەزیری دارایی عێراق :  نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ خوار ٢٠ دۆلار دادەبەزێت

وەزیری دارایی عێراق ئاشكرای كرد، `شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین کۆتایی بێت نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ خوار (٢٠) دۆلار دادەبەزێت، ده‌شڵێت:"ئەوکات ناتوانین هیچ شتێک بکەین".
د.عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا ڕایگه‌یاند، "بوودجەی عێراق بووە بە بوودجەی مووچە، چوونكه‌ ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق زیاترە لەژمارەی فەرمانبەران لە ووڵاتانی گەورە ى وەکوو : ڕووسیا، ژاپۆن‌ و تورکیا".
به‌ ووته‌ى وه‌زیرى دارایی، "هەموو ماڵێکی عێراقی (3 بۆ 4) کەسی فەرمانبەرەو مووچە لە حکوومەت وەردەگرێت".
مه‌ترسیه‌كیش ئاشكرا ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"شەڕی (ڕووسیا ـ ئۆکراین) کۆتایی بێت، نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ خوار (٢٠) دۆلار دادەبەزێت، ئەوکاتیش ناتوانین هیچ شتێک بکەین".


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە