وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بەپەلە دەردەکات
پەیامی کورد ... وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بەپەلە دەردەکات
وه‌زیرى دارایی‌و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به ده‌ست له كارپێكێشانه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى تانجه‌رۆ به‌هۆى گیان له‌ده‌ستدانى دوو هاووڵاتیان له‌كاتى وه‌رگرتنى مووچه‌كانیان‌و پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه.
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، دوو هاووڵاتی لەسەرەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەكەیاندا گیانیان لەدەستدا، ئاوات جه‌ناب وه‌زیرى دارایی‌و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم به نووسراوێك بڕیاریدا به‌ده‌ست له‌كارپێكێشانه‌وه‌ى ڕوقیا عومه‌ر سه‌عید و له‌شوێنى ئه‌و تارا ساڵح محه‌مه‌د كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رێت.
له‌و نووسراوه‌دا هاتووه، "لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه پێكهێنراوه له‌هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى دوو هاووڵاتی له‌كاتى وه‌رگرتنى مووچه‌ى خانه‌نشینیاندا".
ئه‌وه‌ش هاتووه، "ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ش بریتین له‌زانا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى یاسایی سلێمانى و ئاشتى كه‌ریم به‌ڕێوبه‌رى گشتی بانكى ناوه‌ندى هه‌رێم له سلێمانى‌و ده‌رسیم نه‌وزاد به‌ڕێوبه‌رى خانه‌نشینى سلێمانى‌و سه‌رۆكایه‌تى داواكاری گشتى سلێمانى".
هاوكات ئه‌مڕۆ دواى ئه‌و ڕووداوه، بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم له‌سلێمانی لیژنەیەكی پێكهێنا لەهۆكاری گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌و دوو خانەنشینە.
بەیانی ئەمڕۆ، لەبەردەم بانگی تانجەرۆ لەسلێمانی، بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی‌و پاڵپاڵێنەوە، دوو خانەنشین بوون بەژێر پێوەو گیانیان لەدەستدا، بەپێی زانیارییەکانی شارپرێسیش ئەو دوو مووچەخۆری خانەنشینە بریتین لە(ئازاد ئیسماعیل) تەمەن ٧٦ ساڵ‌و (عەزیز ئیبراهیم) تەمەن٧٠ ساڵ.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە