وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بازرگانی بەریتانیایی دەکات

پەیامی کورد      ...    وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بازرگانی بەریتانیایی دەکات

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەمیانەی پێشوازیکردنی لە شاندێکی بازرگانی بەریتانیا رایگەیاند، بەڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دەتوانن زیاتر کەرتی ئابووری و بازرگانی لە کوردستان ببووژێننەوە.

بەگوێرەی راگەێندراوی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەت چاوی کەوت بە شاندێکی بازرگانی و دارایی ووڵاتی بەریتانیا.

لەکۆبوونەوەیەکدا وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە گرنگی هەنگاوەکانی حکوومەتی بەریتانیا کرد لە پەرەپێدانی کاری بازرگانی لە عێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی.
لای خۆیانەوە شاندی میوان بەسەرۆکایەتی (تیم پاڵمەر)، لەگەڵ هاوەڵەکانی باسی لە گەشەپێدانی کەرتی ئابووری لە هەرێمی کوردستان کرد کە گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

وەزیری دارایی و ئابووری جەختی لەوە کردەوە ئەوان بەڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دەتوانن زیاتر کەرتی ئابووری و بازرگانی لەکوردستان ببوژێننەوە.
لەکۆتاییدا ئاوات جەناب نووری ڕایگەیاند هەمیشه دەرگایان بۆ وەبەرهێنەرانی دەرەوە ئاوەڵایە تاوەکوو زیاتر کوردستان بەرەوپێش بچێت.
شاندە بەریتانیەکە سوپاسی پێشوازی وەزیری داراییان کرد، لەبەرامبەر کار ئاسانیان بۆ ئەنجامدانی کاری بازرگانی لەناوچەکەدا، ڕاشیانگەیاند ئەوەی لەتوانایان دابێت بۆ پێشخستنی کەرتی بازرگانی لەکوردستان درێغی ناکەن.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە