وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا پاڵپشتی خۆی بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند

پەیامی کورد      ...    وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا پاڵپشتی خۆی بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی پاڵپشتی ئیسرائیل ە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ لە حاڵێکدا کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەەردەوامی هەیە و هەروەها هێرشەکانی غەززە ش بۆ سەر ئیسرائیل کۆتایی نەهاتووە ، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا پاڵپشتی خۆی بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند و لە هەمان حاڵدا داوای ئاگربەسی بەپەلە لە نێوان هەر دوو لایەنی ئیسرائیل ی و حەماس بوو .

وەزیری دەەرەوەی ئاڵمانیا کە سەردانی ئیسرائیل ی کردووە لە دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ گابی ئەشکەنازی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دا ووتی : من هاتوومەتە ئێرە تاکوو پاڵپشتی خۆم بۆ ووڵاتی ئیسرائیل رابگەێنم ئیسرائیل مافی هەیە لە بەرامبەر هێرشە بەرفراوانەکان و چاوەڕوان نەکراوەکان بەرگری لە خۆی بکات .

هایکۆ ماس هەروەها ووتی : بهێڵن زۆر بە ڕوونی بڵێم ، ئەمنییەتی ئیسرائیل و هەموو یەهوودییەکان کە لە ئاڵمانیا دەژین بنچینەی و پێگەیەکە کە بە هیچ شێوەیەک جێگای ووتووێژ کردن نییە . من بۆ بەدواداچوونی دۆخەکە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی قەتەەر ، میسڕ ، ئۆردون و ئەمریکا ش لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدام . هیوادارم هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی ئاگربەسی بەپەلە بگاتە دەرئەنجام .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ماس بڕیار وایە لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆکی تەشکیلاتی خۆسەری فەلەستین لە ڕامەڵڵا دیدار و چاوپێکەوتن بکات . ئەو ڕایگەیاند هیچ بەرنامەیکی بۆ دیدار و ووتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی حەماس لە غەززە نییە . هەروەها یەکیتی ئەورووپا ئەم بزووتنەوەیە بە تێرۆریست دەزانێت .

 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە