وەزیری دەرەوەی ئۆردوون لە لایەن فۆئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا پێشوازی لێ‌کرا
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئۆردوون لە لایەن فۆئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا پێشوازی لێ‌کرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌سه‌ردانێك وه‌زیری ئۆردوون گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و له‌لایه‌ن هاوتا عێراقیه‌كه‌یه‌وه پێشوازی لێكرا، ئامانجیش له‌و سه‌ردانه، ئاماده‌كارییه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان عێراق و ئۆردوون و میسر.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگەیاند : ئه‌مڕۆ فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پێشوازی له ئه‌یمه‌ن سه‌فدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوون كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سامح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسڕ یش به‌سه‌ردانێك بگاته به‌غدا و به‌هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن فوئاد حسێن ه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی میسر و ئوردن سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئاماده‌كاریه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان هه‌رسێ ووڵات.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بڕیار بو ڕۆژی ٢٦ی ئه‌م مانگه، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان عێراق و ئۆردوون و میسر ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دواخرا و له لێدوانێكیشدا، موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی پێكدادانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له میسر و کوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە