وەزیری دەرەوەی ئۆکراین : هاوکارمان بن، سەرکەوتن مسۆگەرە

پەیامی کورد   ...  وەزیری دەرەوەی ئۆکراین : هاوکارمان بن، سەرکەوتن مسۆگەرە

وەزیری دەرەوەی ئۆکراین رایدەگەینێت، ئەگەر ووڵاتانی هاوپەیمان ئەو بەڵێنانەی بە کیێڤ-یان داوە جێبەجێی بکەن، سەرکەوتنی ووڵاتەکەیان لەبەرامبەر هێرشە "دوژمنکارییەکانی رووسیا مسۆگەرە و پووتین لەکۆتایی دا جەنگی ئۆکراین دەدۆڕێنێت".

دیمیترۆ کۆلیبیا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراین ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەش کرد، ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە کۆتایی دا جەنگی ئۆکراین "دەدۆڕێنێت و پێویستە ڕووسەکانیش ئەو راستییە باش بزانن".

ئەوەشی خستوەتەڕوو، "پێویستە هێزەکانی ڕووسیا لە نزیک بنکەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیا بکشێنەوە بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە هەر کارەساتێکی ئەتۆمی کە لەوانەیە رووبدات، هەروەها کیێڤ داواش دەکات دادگایەکی تایبەت درووست بکرێت کە دەسەڵاتی بڕیاری دادوەری هەبێت تایبەت بە هێرشە دوژمنکارییەکانی رووسیا بۆ سەر ووڵاتەکەمان".

وەزیری دەرەوەی ئۆکراین دەڵێت، سەرکەوتنی سوپای ووڵاتەکەیان لە رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی رووسیادا پەیوەستە بەو بەڵێنانەی کە هاوپەیمانەکانیان پێیان داون، ئەگەر بەڵێنەکان جێبەجێ بکرێن "سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت".


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە