وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل :  ئەگەر پێویست بێت هەموو یەهوودییەکانی ئۆکراین دەبەینە دەرەوە

پەیامی کورد     ...   وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل :  ئەگەر پێویست بێت هەموو یەهوودییەکانی ئۆکراین دەبەینە دەرەوە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەگەر پێویست بکات دەتوانرێ یەهوودییەکانی ئۆکراین ببەینە دەرەوە .

به پێی ڕاپۆرتێک یائیر لاپید لە ووتووێژ لەگەڵ تایمز ئاوی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە کە لەو ئیسرائیلی یانەی کە لە ئۆکراین دان : ئەگەر پێویست بکات دەتوانرێ یەهوودییەکانی ئۆکراین ببەینە دەرەوە

لاپید لە ووڵام بە پرسیارێک دەربارەی دۆخی نزیکەی ٤٠ هەزار یەهوودی ئۆکراینی لە ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئەم ووڵاتە ووتی : ئاریەل شارۆن دەیووت کە ئیسرائیل نە تەیا ووڵاتی ئیسرائیلی یەکان ؛ بەڵکوو پایتەختی جیهانی یەهوودییەکانیشە و ئەم بەرپرسیاریەتییەی لە سەر شانە . ئەهەر بێت و یەهوودییەکان لە ئۆکراین هەست بەوە بکەن کە لە مەترسیدان و پێویستیان بە ڕزگاری و هاوکاری هەیە ئیسرائیل لەگەڵ ئەوان دەبێت ؛ هەر بەو شێوەیەی کە بۆ یەهوودییەکانی ئەتیووپیا لە ماوەی شەڕی ناوخۆیی یا خود شەپۆلی برسیەتی لەوێ بوو .

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەربارەی زیندوو کردنەوەی ووتووێژەکانی بەرنامەی بەرجام لە ڤییەننا ووتی : ئێمە لەگەڵ ئەمریکییەکان دەربارەی ئەوەی کە ئەوان لەم بابەتەدا بەرو کوێ دەڕۆن جیاوازی ڕا و بۆچوونمان هەیە بەڵام ئەو شتەی کە تێیدا سەرکەوتوو بووین ئەوەیە کە بیروباوەڕەکانی خۆمانمان بەوان ڕاگەیاندووە و لە هەمان حاڵدا ئازادی خۆمان بۆ هەر هەنگاوێک لە هەر کاتێکدا بە هەموو شێوەیەک بپارێزین . ئەمە ساختارێکی ئاڵۆزی پەیوەندییە

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە