وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل : بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەیەکی جیددییە؛ جیهان دەبێت هەنگاو بنێ
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل : بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەیەکی جیددییە؛ جیهان دەبێت هەنگاو بنێ
گیدئوون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە كاردانەوە بە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی،ئەوی بە زۆر نیگەرانکەر وەسف کرد.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا لەگەڵ هاوتا ئاڵمانییەکەی ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران بە ئیرادەیەکی پتەو لەسەر ڕێگای پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بەرەو پێشەوە دەڕوات و ئەم بەرنامەیە هیچ پاساوێکی ئاشتیانەی نییە.
ساعر بە ئاماژەدان بە چالاکییە بەرفراوانەکانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئاستە تەنیا لەو ووڵاتانەدا کە ئامانجی سەربازییان هەیە بەدی دەكرێت.
ناوبراو داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕێژیمی ئێران بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە هەنگاو بنێن و هۆشداریشی دا کە بەردەوامی بێکردەوەیی دەتوانێ دەرئەنجامی مەترسیداری لێ بکەوێتەوە.
ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە