وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جارێکی دیکە هۆشداری دەداتە کۆمەڵگای جیهانی سەبارەت بە هێرش کردنی بۆ سەر ئێران

پەیامی کورد     ...   وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جارێکی دیکە هۆشداری دەداتە کۆمەڵگای جیهانی سەبارەت بە هێرش کردنی بۆ سەر ئێران

یائیر لاپید ، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ جارێکی دیکەش هۆشداری دەدات بە بیری کۆمەڵگەی جیهانی هێنایەوە ، ئەگەری هەیە هێرش بکەنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران ، بەڵام ئەوجار بێ ئاگادارکردنەوەی ئەمریکا
لاپید لەچاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ کەناڵی ١٢ ی ئیسرائیل سەبارەت بە تواناکانی هێزی سەربازی ئیسرائیل قسەی کردوو ڕایگەیاند ، لە کاتی هێرشدا بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران ، کارناسان و پسپۆرانی سەربازی سەریان سوور دەمێنت لە تواناکانی ئیسرائیل

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دووپاتی دەکاتەوە ، ئێران بەردەوام درۆ دەکات و خەریکی هەڵخەڵەتاندنی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمییە ، بەڵام هاوکاتیش ڕایگەیاند ئەوان لە گەڵ رێککەوتنێکی سەرکەوتوون ، نەک ڕێککەوتنێکی هەڵە لە گەڵ ئێران


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە