وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەردانی تورکیا دەکات
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەردانی تورکیا دەکات
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان لە سەرچاوەگەلی هەواڵی ئیسرائیلی یائیر لاپید وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی تورکیا دەکات .
سەرچاوە میدیاییەکان شەوی ڕابردوو هەواڵیان لە سەفەری داهاتووی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ تورکیا هاوکات لەگەڵ زیادبوونی ترسی ئیسرائیلی یەکانی دانیشتووی تورکیا دەدات .
بە گوێرەی هەواڵی سەرچاوەگەلی نزیک لە یائیر لاپید وەزیری کاتی دەرەوەی ئیسرائیل پشتڕاست یان کردەوە کە پەیوەندی گەلێک بۆ سەفەری ئەو بۆ تورکیا هاوکات لەگەڵ هۆشداریگەلێک لە سەر هەڕەشە لە دژی ئیسرائیل ییەکانی دانیشتووی ئیستانبووڵ ئەنجام دراوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە