وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل : لەگەل ئەمریکا ڕێکەوتنمان کردووە ، " لە سەر ئێران " هیچ یەکمان ئەوی دیکە شۆک نەکات
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل : لەگەل ئەمریکا ڕێکەوتنمان کردووە ، " لە سەر ئێران " هیچ یەکمان ئەوی دیکە شۆک نەکات .
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : لەگەل ئەمریکا ڕێکەوتنمان کردووە ، هیچ یەکمان لە هەر دوو لایەنەکە ئەوی دیکە " لە سەر ئێران " و دۆسیەی ئەتۆمی ئەو ووڵاتە شۆک نەکات .
گێبی ئەشکەنازی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل جەختی کردەوە کە ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا ڕێکەوتنی کردووە کە هیچ یەک لە هەردوو لایەنە ئەوی دیکە سەبارەت بە ووتووێژەکانی پەیوەندیدار بە گەڕانەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران خافڵگیر و شۆک نەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاڕتی عەرەبی ، ڕۆژنامەی یەدیعووت ئاحاروونووت ڕایگەیاند : گێبی ئەسکەنازی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل لە ماوەی دانیشتنی لەگەل باڵیۆزەکانی ئیسرائیل لە ئاسیا ووتی کە پەیوەندی ئیسرائیل لەگەل دەوڵەتی بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا باش هەڵدەسەنگێندرێت و ووتی کە ئەو لەگەڵ ئانتۆنی بلینکۆڵن هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی سەبارەت بە بابەتی ئێران ووتووێژ و قسە و باس یان کردووە .
گیبی ئەشکەنازی ووتی کە ئەگەر کەسێک لەوباوەڕەدایە کە ئەمریکییەکان بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە خێرایی بەرەو پێش دەڕۆن ئەمە تاکوو ئیستا ڕووی نەداوە و هیوادارم کە هیچ کاتیش ڕوونەدات .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە شاندێکی ئیسرائیلی بچووک بە سەرۆکایەتی بینیامین ناتانیاهوو و ئامادەبوونی بێنی گانتس وەزیری ئەمنییەت و کاروباری دەرەوە و سەرۆکی ڕێکخراوی ئەمنییەتی ئیسرائیل بڕیاریان وایە سەبارەت بە بەدواداچوونی لە بەرژوەندییەکانی ئیسرائیل و چۆنیەتی دەستکەوتنیان بە ڕێکەوتنێک کە لە بەرژوەندی ئیسرائیل و ناوچەکەدا پاڵپشتی دەکات و ئێران لە بوونی بە ووڵاتێکی ئەتۆمی بەدوا بخات لەگەڵ ئەمریکا کەوتووەتە باس و ووتووێژ و گفت و گۆوەوە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە