وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە مەغریب : یەکگرتنی جەزائێر و ئێران جێگای نیگەرانییە
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە مەغریب : یەکگرتنی جەزائێر و ئێران جێگای نیگەرانییە .
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل کە سەردانی مەغریب ی کردووە بەرامبەر بە یەکگرتنی ئێران و جەزائێر نیگەرانی خۆی دەربڕی .
بە پێی ڕاپۆرتێک یائیر لاپید شەوی پێنجشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری دارۆل بەیزا کە لە کۆتایی سەفەرەکی بەڕێوەچوو ووتی : بابەتی دەشتایی و بابەتی گرینگی هەر دوو لایەن مان پێداچوونەوە بۆ کرد بەڵام هیچ ئاماژەیەکمان بە مامەڵاتی چەک و تەقەمەنی نەکردووە .
ئەو ووتی : ئێمە لەگەڵ نیگەرانییەکانین دەربارەی ڕۆڵی جەزائێر لە ناوچەکە کە هەر چی زیاتر لە ئێران نزیک دەبێتەوە و ئێستاش لە دژی قەبووڵکردنی ئیسرائیل لە یەکیتی ئەفریقیا وەکوو ئەندامی چاودێر کەوتووەتە پەلەقاژێ ، هاوڕاین .
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە بەردەوامیدا ڕێز و پێزانینی لە پێگەی ژێر ڕابەرایەتی موحەمەدی شەشەم نا و ووتی : مەغریب دەتوانێ لە کێشە و گرفتەکانی فەلەستین و ئیسرائیل دا ڕۆڵێکی مێحوەری ببینێت
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە