وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل : ڕابەری ئێران ، لە ناوەڕۆکەوە ئەو ووڵاتە وێران دەکات

پەیامی کورد     ...   وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل :  ڕابەری ئێران ، لە ناوەڕۆکەوە ئەو ووڵاتە وێران دەکات .

ئائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ووڵامدانەوە بە هاوتا ئێرانییەکەی خۆی لە لاپەڕەی تایبەتی تویتەردا نووسی : کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانێ ئیسرائیل لە ناو ببات بەڵام ڕابەری ئەو ووڵاتە " ئێران لە ناوەڕۆکەوە وێران دەکات " .

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ٣ی جووڵای لە هەژماری تویتەری خۆیدا ، جگە لە سەر لە نوێ بڵاوکردنەوەی پەیامی تویتەری ئەم دواییەی حسێن ئەمیر عەبدۆڵڵاهییان بە سێ زمانی عێبری ، ئینگلیزی و فارسی ووڵامی دایەوەو نووسی : " خەلکی ئێران دەبێ بزانن کە کۆماری ئیسلامی هۆکاری ژیانی فەلاکەبار و قورسی ئەوانە ."

لە حاڵێکدا کە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەیامە تویتەرییەکەی ڕۆژی دووشەممەی خۆیدا ، حکوومەتی ئیسرائیلی بە " درۆئین " ناوبردبوو ، لاپید لە ووڵامی هاوشێوە و بەرامبەردا ئاماژەی بە ڕژیمی تووندڕەوی ئێران کردووە کە هەڕەشەی لەناوبردنی ئیسرائیل دەکات`، بەڵام بە پێی نووسینەکەی ئەو " وەکوو هەموو کاتێکی لەم بەرەنگاربوونەوەیەدا شکست دەخوات ".

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە